به‏نده‏ری هه‏نار و ئارامش

ئه‏م وێبلاگه تایبه‏ته به شیعره‏کانی هه‏ژانی بابامیری .

وتووێژ له‌گه‌ڵ شاعیری گه‌نج هه‌ژان بابامیری

وتو وێژ: قادر شیری

پ_تکایه‌ خۆت بناسێنه‌ ؟
و_حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر به‌ هه‌ژانێکی خوت وخاڵی بناسرێم ، هه‌رچه‌ن
بابامیرییه‌که‌شم پێ خۆشه‌، که‌ واته‌ هه‌ژان بابامیریم . له‌ سه‌قز له‌
دایک بووم و گه‌وره‌بووم . دووساڵ بۆ سه‌ربازی ، دوانیش مامۆستای فێرگه‌
له‌ گونده‌کانی ساڕاڵی دیوانده‌ره‌ و چوارساڵیش زانستگای ئیسفه‌هان که‌
لیسانسی مودیریه‌تی بازرگانیم خوێند ، نه‌بێ ، باقی ته‌مه‌نم هه‌ر له‌
شاری سه‌قز بووم و ئێستایش کارمه‌ندی دارایی سه‌قزم.
پ_له‌ که‌یه‌که‌وه‌ ده‌ستت داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م و له‌ سه‌ر چ شێوازێک شێعر ده‌نووسی ؟
و_گه‌ر به‌‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم ده‌وروبه‌ری ساڵی 65ی هه‌تاوی به‌ گوڤاری
سروه‌وه‌ ده‌ستم کرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی وێژه‌ی کوردی و له‌ ساڵی 68 ی
هه‌تاویشه‌وه‌ ده‌ستم به‌ نووسین کردووه.‌
ئه‌گه‌رمه‌به‌ستتان له‌ شێوازی نووسین نوێ یان کلاسیکه‌ ئه‌وا من له‌
هه‌ردوو بواره‌که‌دا خۆم تاقی کردۆ‌ته‌وه‌ و ئێستاش مه‌گه‌ر چۆنها
ئه‌گینا هه‌ر نوێ ئه‌نووسم.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له‌ واژه‌ی "شێواز" قوتابخانه‌ وێژه‌ییه‌کانه‌ ،
ئه‌وه‌ وا جوانتره‌ خۆم باسێ له‌وه‌ نه‌که‌م با خوێنه‌رانی شیعره‌کانم و
ره‌خنه‌گران (ئه‌گه‌رره‌خنه‌گرێ هه‌بێ) ئه‌وه‌ دیاری بکه‌ن.
پ_ئاخۆ ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌ده‌بییه‌کان ئه‌توانن کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر شێوازی
نووسین هه‌بێ ؟
و_ئه‌توانن بیانبێ . به‌تایبه‌ت بۆ تازه‌کاره‌کان چون ئه‌وانه‌ی تازه‌
ده‌ست پێده‌که‌ن که‌ دێنه‌ ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ بۆ "رێگا" ئه‌گه‌ڕێن
زۆرجار له‌و شوێنه‌دا ده‌لیلی رێگا ئه‌دۆزنه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌که‌ونه‌ ژێر
کاریگه‌ری و باندۆری ئه‌وکه‌س یان که‌سانه‌ی که‌ کۆنه‌کارترن
پ_هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ نێوشاعیراندا ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌ به‌ چی پڕده‌بێته‌وه‌ ؟
کاک عه‌بدوڵڵاپه‌شێو له‌ جێیه‌کدا ئه‌ڵێ ئه‌و ناسازگاری و پێکه‌وه‌ هه‌ڵ
نه‌کردنه‌ له‌ سایکۆلۆژیماندا هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر وابێ چاره‌سه‌رکردنی زۆر
سه‌خته‌ هه‌رچه‌ن مه‌حاڵ نیه.‌
به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ چاومان به‌ پێشکه‌وتووتر ، به‌رزتر ، هونه‌رمه‌ندتر له‌
خۆماندا هه‌ڵنایه‌ . پێمان وایه‌ به‌ رووخاندنی که‌سانی تر ناوێکی باش
بۆ خۆمان جێ دێڵین . ئه‌بێ هه‌رکامه‌ له‌ ئێمه‌ به‌وه‌ بگه‌ین (نه‌ک به‌
قسه‌ ، به‌ ده‌رک و ئاوه‌ز پێی بگه‌ین) که‌ ئا‌وه‌دانی ئێمه‌ له‌
رووخاندنی ئه‌م وئه‌ودا نیه‌
هه‌روه‌ک له‌ سروشتا ئه‌بینین کێوه‌کان ، داره‌کان ، گیاکان ،ئاوه‌کان
و... جیاوازن له‌ باری به‌رزی ونزمی وقووڵی و پانتایی و شتی واوه‌ وه‌ک
یه‌ک نین، ئه‌سقه‌زا ئه‌و جیاوازییانه‌ش "جوانی" دروست ده‌که‌ن
به‌ڵام هی وا هه‌یه‌ له‌ په‌نای که‌سێکی دیکه‌دا راده‌وه‌ستێ هێنده‌ خۆی
پێ کورته‌باڵاو پووته‌که‌یه‌ که‌ رق له‌و مرۆڤه‌ هه‌ڵ ئه‌گرێ
منی شاعیر ئه‌بێ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنم شاعیری له‌ من به‌ ده‌سه‌ڵات تر
هه‌یه‌و زۆریش هه‌یه‌و پێویست ناکا حه‌سره‌ت بخۆم . تازه‌ بوغزاندنی ئه‌م
وئه‌و زیانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی شه‌خس.
پێموابێ پڕ بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ش به‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ جارجار
نیوه‌ مه‌ن بین ، لێبوردنمان هه‌بێ ، ئێره‌یی وحه‌ساده‌ت وه‌لانێین
گرینگتر له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ یه‌کترمان ئه‌وجۆره‌ی که‌ هه‌ین قه‌بووڵ بێ.
پ_له‌ نێو شاره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان(روژهه‌ڵات) گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی
له‌ کام شاردا به‌رچاوتره‌؟

و_وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بڕێ سه‌خته‌.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێ جواب
بده‌مه‌وه‌ ئه‌بێ عه‌رزتان بکه‌م: تاراده‌یه‌ک بۆکان له‌م بواره‌دا له‌
پێشه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر لێم له‌هه‌ڵڵا نه‌ده‌ن!! ‌
پ_پێوه‌ندی قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستان له‌ گه‌ڵ واقیعدا چلۆنه‌ و ئاخۆ هه‌ر له‌م
سه‌رده‌مه‌داو له‌ وڵاتێکی فره‌ ره‌گه‌ز وه‌کوو ئێران شێوه‌ی نووسینی
ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ شاعیرێکی به‌ ره‌گه‌ز فارس ده‌بێ وه‌کوو یه‌ک وابێت ؟
بڕواتان به‌ شێعری ئایدۆلۆژیکی هه‌یه‌ ؟

و_نه‌ ته‌نیا قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستان به‌ڵکوو هه‌موو مرۆڤێ ، واقیع له‌
فیلتێرێکه‌وه‌ گوزه‌رئه‌دا بۆ ناو ده‌روونی خۆی . خۆ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م به‌
ده‌ستیش بێ، ئه‌وه‌ له‌ به‌ر هه‌مه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ ئه‌و فیلتێره‌ ئاشنا
ئه‌بین.
دیاره‌ ئه‌و ساکاری و پێچمه‌ندییه‌ی له‌ کاره‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێ گوزارشت
له‌ شێوه‌ نیگاو ره‌هه‌ندی زه‌ینی هونه‌رمه‌ندئه‌کا ، بێ گومان ئه‌وه‌
له‌ ساڵ ودووساڵدا ساز نه‌بووه‌، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رانسه‌ری
ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند.
هه‌ربۆیه‌ به‌ بڕوای من هه‌رکه‌سه‌و ئه‌بێ به‌ چاویلکه‌ی خۆی چاو له‌
جیهان و واقیعه‌کانی جیهان بکات. ره‌نگ بێ خوێنه‌رانی ئێوه‌ ئێستا بڵێن
ئه‌وه‌ شتێکی مه‌علوومه‌ هه‌موو که‌س وا ئه‌کا به‌ڵام من پێموایه‌
هه‌موو که‌س وا ناکا واته‌ له‌ چاویلکه‌ی خۆیه‌وه‌ ناڕوانێ بۆیه‌ ئه‌و
ئاڵۆزییه‌ له‌ دنیای هونه‌ردا به‌ تایبه‌ت و هه‌موو پانتاکانی ترا به‌
گشتی ئه‌بینین . له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستاندا که‌ قسه‌
بکه‌ی تێ ئه‌گه‌ی مه‌به‌ستم چیه‌ ؛ ئه‌وه‌نده‌ نێوی ئه‌م وئه‌و ونه‌قڵی
قه‌ول ئه‌که‌نه‌ نێوئاخنی قسه‌کانیان و ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و چاویلکه‌یه‌‌ که‌
عه‌رزم کردی ئه‌گۆڕن که‌ نازانی ژماره‌ی چاوی خۆیان چه‌نده!‌
بۆ وه‌ڵامی به‌شه‌که‌ی‌تری پرسیاره‌که‌تان ئه‌بێ عه‌رزبکه‌م ئێمه‌ی کورد
وه‌ک چۆن جوگرافیاو مێژوو و زمانی خۆمان هه‌یه‌ هه‌رواش ده‌ردومه‌رگ و
تاڵی وخۆشی تایبه‌ت به‌خومانمان هه‌یه‌ . ئێمه‌ناتوانین وه‌ک ئه‌مریکاییه‌ک
یان فه‌رانسه‌وییه‌ک بۆ جیهان بڕوانین، هه‌ر وه‌ها فارسێکیش واقیعێ که‌
ئێمه‌ی تیاین تایبه‌ته‌ به‌خۆمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌بێ ئه‌وه‌مان
له‌ بیر نه‌چێ ئێمه‌ له‌ شته‌ سه‌ره‌کییه‌کاندا له‌ مرۆڤایه‌تیدا
هاوبه‌شین هه‌ربۆیه‌ هه‌موو ئه‌توانین ئاشق بین ، تووڕه‌ بین ، بتۆرێین ،
ئاشتیخواز بین و زۆر شتی له‌وبابه‌تانه‌ . به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کان کت ومت
وه‌ک یه‌ک نین.
بۆ به‌شی دوایی پرسیاره‌که‌تان عه‌رزتان ئه‌که‌م ، من بڕوام ببێ و نه‌بێ
ئه‌وه‌ی راستی بێ به‌شێ له‌ شیعری جیهان له‌ خزمه‌ت ئایدۆلۆژیدایه.‌

شاعیرو سیاسه‌ت چ پێوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی سیاسه‌ت بکه‌ین و له‌ سه‌ری رێک بکه‌وین ئاسانتر
ئه‌توانین ئاماژه‌ به‌ پێوه‌ندییه‌که‌یان بکه‌ین.
پ_ئه‌و فاکته‌روتایبه‌تمه‌ندییانه‌ی وا له‌ شیعری مودێڕندا باسیان له‌ سه‌ر
ده‌کرێ له‌ شیعری جه‌نابتانا پتر له‌ باری هه‌سته‌وه‌ ره‌نگ دانه‌وه‌یان
هه‌بووه‌ یانی ئاڵۆزی ئه‌ندێشه‌و گۆڕینی روانگه‌ ، وا بیر ناکه‌نه‌وه‌
ئه‌گه‌ر له‌ باری فۆڕمیشه‌وه‌ گۆڕانکاری به‌دی بێنی چاکتره‌؟
ئه‌گه‌ر وه‌کوو ره‌وتێ تماشای شیعره‌کانم بکه‌ی ، له‌م سه‌ره‌تاوه‌ تاکوو
ئێستا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و له‌ ئێسته‌ به‌ولاوه‌ش وه‌ک ئێوه‌
فه‌رمووتان و له‌ گه‌ڵیشتانم گۆڕانی تریش ئه‌بینین و پێویستیشه‌ به‌ڵام
ره‌نگه‌ بڕێ که‌س به‌ دڵیان نه‌بێ یا پێیان که‌م بێ که‌ ئه‌وه‌ ئیتر
قسه‌ی دواتره‌ . هه‌ر وه‌ک من بڕوام به‌ ئاڵۆزی و شه‌ق وپه‌قی زمان نیه‌
وه‌ک بڕێ که‌س ئێستا ئه‌یکه‌ن،هه‌ندێ باسی فه‌لسه‌فی ئه‌خوێننه‌وه‌ و
وه‌ریئه‌گێڕنه‌وه‌ سه‌ر زمانی کوردی و بڕێ پاش وپێشی پێ ئه‌که‌ن و به‌
ناو فۆڕمی تازه‌و ئافراندن ئه‌یده‌نه‌ ده‌رێ.
پ_جوانیناسی له‌ شیعری ئێوه‌دا له‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ دیکه‌ی
فاکته‌ره‌کانی شیعری ئه‌مڕۆیی به‌رچاوتره‌. ئا‌خۆ ئه‌م روانینه‌
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕوای قووڵی جه‌نابت به‌ جوانی‌ ؟
شیعر واته‌ جوانی شیعر ئه‌گه‌ر جوانی وجوان په‌ره‌ستی تێدا نه‌بێ
خوێنه‌ری نابێ .ئه‌و شیعرانه‌ی خوێنه‌ریان زۆره‌ و له‌ بیری کۆمه‌ڵگادا
ئه‌مێننه‌وه‌ هی ئه‌وه‌یه‌ جوانن.
به‌ڵێ من بڕوایه‌کی قووڵم به‌ جوانی له‌ شیعردا هه‌یه.‌

پ_شاعیری سه‌رکه‌وتوو له‌ سه‌رده‌می په‌سامودێڕندا ده‌بێ خۆی له‌ چ
بوارێک بدا ، یان بپارێزێ تا به‌رده‌وام بێت له‌ نووسیندا ؟
و_شاعیر له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ئه‌بێ‌له‌گه‌ڵ‌دیارده‌کاندا واقیعبینانه‌
به‌ره‌و روو بێته‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی سه‌رده‌میانه‌
بیاننووسێته‌وه‌ . قه‌ت ئه‌و ده‌مامکه‌ درۆزنانه‌یه‌ له‌ روخساری نه‌دا
که‌ من بۆ چل په‌نجا ساڵی تر ده‌نووسم. هه‌ر سه‌رده‌مێک‌،کوڕی خۆی ئه‌وێ.
شاعیرێک نه‌توانێ له‌ گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی پێوه‌ندی بگرێت
. چ گارانتی‌یه‌ک هه‌یه‌ نه‌وه‌ی سه‌دساڵی داهاتوو بیخوێنێته‌وه‌؟

پ_زمان چ کاریگه‌رییه‌کی له‌ شیعری مودێڕندا هه‌یه‌ ؟
ئه‌گه‌ر شیعر به‌ گشتی بڵێین چاکتره‌ تا شیعری مودێڕن . چونکه‌ شیعر
واته‌ زمان. که‌ زمانت نه‌زانی، شاعیر بوون بێمانایه‌ ، ئه‌بێ شاعیر په‌ی
به‌ رازی واژه‌ به‌رێ ، واژه‌ وه‌ک بوونه‌وه‌‌رێ ببینێ و هه‌ڵس وکه‌وتی
له‌ گه‌ڵ بکا ، هه‌موو "هه‌ستی" له‌ واژه‌دا کورت ئه‌بێته‌وه.‌
پ_له‌ هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعرت لێ‌خوێندوونه‌ته‌وه‌ کامیانت پتر خۆش
ده‌وێ؟ بۆ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ یه‌کدانه‌یانه‌ که‌ "یه‌کدانه‌یه"‌ لای من ئه‌بێ
عه‌رزت بکه‌م : حه‌زره‌تی نالی . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شاعیرێ به‌ قه‌د ئه‌و
له‌ رازی واژه‌ی نه‌زانیوه‌.دیاره‌ له‌ شاعیره‌ کورده‌کاندا عه‌رزم کردی.
دواین وتارت بۆ شاعیران و نووسه‌ران چیه‌ ؟
سه‌ربه‌خۆبن ، ده‌س له‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گرن، خۆ له‌ شه‌ڕه‌ ده‌نووکێ
بپارێزن که‌ ئاکامه‌که‌ی ته‌نیاوته‌نیا به‌ فیڕۆچوونی وزه‌وتوانایی
مرۆڤه‌.

ئاماده‌کردنی ؛ حه‌سه‌ن ئه‌مینی

 

http://www.40cheme.org/hajanBabamiri/wtoWij.htm

سه‌فه‌رێک بۆ سه‌رای سه‌رداری دارستان

وێنه و وتار:

کاتێ گه‌یشتینه‌ شاری ره‌شت،یه‌که‌م جێگایه‌ک پرسیمان –ماڵی گه‌وره‌ی شار- ماڵی میرزا کووچک خانی جه‌نگه‌ڵی بوو. به‌و زاراوه‌ تایبه‌تییه‌ی خۆیانه‌وه‌ وتیان:

 "استادسرا، شماره 222، کاشی قدیم 15، تلفن: 0131 – 2250787 ".

وتیان ئێستا ماڵه‌که‌ی میرزا، به‌ ده‌ست بنکه‌یێکی توێژه‌وانییه‌وه‌یه‌، که‌ به‌ ژماره تاپۆی 154 له‌ ساڵی 1380ی هه‌تاویدا دامه‌زراوه‌. حه‌وت که‌س له‌ رۆشنبیرانی شاری ره‌شت ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌م کاره‌. ئه‌و بنکه‌یه‌، له‌ به‌سه‌رهاته‌کان و شێوه‌ی خه‌بات و هۆی نسکۆهێنان و شکسته‌کانی میرزا ئه‌کۆڵنه‌وه‌ و کۆمه‌ڵێ وێنه‌و ئیسلاید و کتێب و گۆڤاری په‌یوه‌ندیداری تێدا ئاڕشیو کراوه‌. زۆر جاریش کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌ی تێدا ئه‌گرن. به‌ کورتی، ماڵی میرزا بۆته‌ بنکه‌یێکی رۆشنبیری.

http://www.sharnews.com/safarnama/mirza/mirza.htm

سه‌فه‌رێك بۆ هه‌رێمی "رازی مه‌گـــــــــوو "

یاری، یارسان، ئه‌هلی هه‌ق، عه‌لیوڵڵاهی، كاكه‌یی و... . ئه‌و ناوانه‌ن كه به ئاینێك ئه‌وترێ (هه‌ڵبه‌ت به بڕێ جیاوازییه‌وه) كه یه‌كێك له گرینگترین كتێبه‌كانیان "سه‌ره‌نجام" ه‌. ئه‌م كتێبه‌ به‌ زمانی كوردی نووسراوه و هه‌ر كه‌سیش سه‌ر به‌م ئاینه‌ بێ، ئه‌بێ هه‌ر به زمانی كوردی "كه‌ڵام" بخوێنێ. زۆرینه‌ی باوه‌ڕدارانی ئه‌م ئاینه‌ كوردن و له ئوستانی كرماشان نیشته‌جێن. هه‌ڵبه‌ت یارسانه‌كان به ته‌نیا كورد نین و فارس و ئازه‌ری و لوڕ و هتد..یش هه‌ن كه سه‌ریان به‌م ئاینه سپاردووه و ئه‌سپێرن. به‌شێك له یارسانه‌كان له شاره‌كانی "كرن" و "سه‌رپێڵ" و "قه‌سری شیرین" و "ئیسلاماوا" نیشته‌جێن. كه له "كرن"ه‌وه ده‌ر ئه‌چی، ناگه‌یته‌ سه‌رپێڵ به‌ ده‌ستی راستدا لا ئه‌ده‌ی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی پڕ دار و ده‌وه‌ن و گوڵی "رێژاو" . له "رێژاو"ه‌وه ئه‌چی به‌ره‌و "زه‌رده" كه گوندێكه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا، بۆردمانی شیمیایی كرا. له‌وێشه‌و‌ه‌ ملی رێگا به‌رناده‌ی تا شاخی به‌رز و گه‌ردنكه‌شی "مله‌سه‌رانه". ئه‌م چیا سه‌ركه‌شه باوه‌شی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی چه‌ند پیری پیرۆزی یارسانه‌كان كردۆته‌وه‌، وه‌ك "داوو"، "باوه‌ یایگار" ، "سه‌ی ده‌ورێش"، "شا ئیبرایم" و ... . ئه‌م ناوچه‌یه له ناوچه‌كانی تری كوردستان گه‌رمێن‌تره و هه‌وای مانگی "جۆزه‌ردان"ی له هه‌وای هاوینی سه‌قز گه‌رمتره. نزیك شارۆچكه‌ی "رێژاو" تافێكی لێیه به ناوی "شاڵان" كه زۆر شێوه‌ی تاڤگه‌ی شه‌ڵماشی سه‌رده‌شت ئه‌دا و به ده‌وریه‌وه باخ و دارستانێكی چڕی لێیه له هه‌نار و هه‌نجیر و مێو و ... . دیاره له هه‌وا خۆشیدا له ده‌وری ئه‌م تاڤگه‌یه‌، سه‌یرانكه‌ران جمه‌یان دێ و بۆنی كه‌بابی "شه‌ك" و "ماسی" تازه و ده‌نگی سیحراوی "حه‌سه‌ن زیره‌ك" و گۆرانی‌بێژانی تری كورد هه‌موو باخ ئه‌گرێته‌وه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش زۆر له‌و گه‌شتوه‌رانه‌ ئه‌چنه‌ زیاره‌تی ئارامگای رابه‌رانی یارسانیش. كورتی ببڕمه‌وه، با ئه‌وانه‌ی وه‌ك راوچی به دوای نه‌چیری "هه‌وای خۆش" و "دیمه‌نی دڵڕفێن" و "راز" و "حیره‌ت" و "ئه‌فسانه" وه‌ن، بچن و ئه‌و ناوچه‌یه ببینن و بزانن، ئاخۆ وایه كه ئێژن: كوردستان خۆشه‌، خاكی دڵگیره چیمه‌ن فــــــــراوان، جێگای نه‌چیره بۆ بینینی وێنه‌كان سه‌رێك بده‌ن له‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه: http://www.sharnews.com/safarnama/yarsan/yarsan.htm

ئادره‌س

له ئێسته به‌ولاوه له‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه‌شدا شیعره‌كانم دائه‌نێم :

http://hajhan.persianblog.ir/

هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وێبلاگه‌م هه‌ر رائه‌گرم !

باز و بولبول

باز و بولبول

 
  • جارێكـــــــیان بازێ چـــــوویه راو

  • هـــه‌ردی دایه به‌ر زه‌ینی چــــاو
  • چـــــــــاوی كه‌- وت، به بولبولێ

  • بای باڵــــی دا ،  چــه‌رخ و خولێ
  • په‌لامــــارێكـــــــــــــی تیژی برد
  • بولبولــــی وردیلانه‌ی گــــــــرت
  • بولبول وتـــی : ئه‌ز به گـۆری!
  • راســــته راوچیت و خوێنخـۆری !
  • به‌زه‌ت قــــه‌ت به دڵــــــــدا نایه
  • خوێنت، زۆر له ئه‌ســـــــــتۆدایه
  • سوێندت ئه‌ده‌م ،به شــــاگوڵێ
  • جارێك،وه‌كــــوو خـــــــاوه‌ن‌دڵێ
  • ســـه‌برێ بگـــره و گوێ رادێره
  • دڵ به جــــــــریوه‌م بســـپێـره !
  • گه‌رووم هــــــــــــێلانه‌ی ئاوازه
  • ده‌نگم به سۆزه ، وه‌ك ســــازه
  • با بۆت بێــــژم چـــــیرۆكی كۆن
  • ئه‌وانه‌ی وا به كه‌یفــــــــی تۆن
  • به‌ســــه‌رهاتی شــــاكانی زوو
  • باسـی هه‌ڵس‌ و كه‌وتی ‌مێـژوو
  • باســـــی زوڵمی ئاده‌مـــــــیزاد
  • داســــــــتانی دڵێكی ناشـــــاد
  • بۆتی ئه‌ڵــــــــــــــێم تۆزه تۆزه :
  • چــۆن گه‌رووم پڕ بوو له‌م سۆزه
  • به‌ڵام گه‌وره‌م ! تۆخوا مه‌مــخۆ!
  • منـــی بێ‌گۆشـت و زگی تۆ ؟!
  • باز ئاوا وه‌ڵامـــــــــــــــی داوه :
  • به‌ســــــــــیكه ئه‌م ژاوه ژاوه !!
  • تینووی خـوێنم، ئاوازی چــی ؟!
  • سۆزم تێدا نیه ، سـازی چـی؟!
  • به‌سه‌رهاتی شــــام بۆ چیه ؟!
  • حه‌وجـــــــه‌م به رازی تۆ نیه !!
  • له لای حــــــــــــــاڵزانان بنـاڵه
  • لای ئه‌وان باشــه ســــــــكاڵه
  • له مــرۆڤ تووڕه و كه‌ساسـی
  • له لای خۆی وه‌گـێڕه باســی !
  • گشت وه‌لانێ ئه‌م قســـــــانه
  • برســـی بێ دین و ئیمانه !
  • له لافۆنتینه‌وه .
  • هه ژان بابامیری• 24/4/1374
    

ئادره‌سی وێبڵاگه‌كه‌ی ترم!

ئه گه ر وه ختتان بوو سه رێک بده ن

له م ئادرە سە ش :

http://www.hajhan.blogspot.com/

 

كه ر و بتی زێڕین

كه ر و بتی زێڕین
بتێكـــــــــــی زێڕی داڕشـــــــــــــت، بتگه رێ
به‌ره‌ و بتـــــــــخانه نایان له كــــــــــــــه‌رێ

له هه‌ر چـــــــوار لاوه ،چی بت‌په‌ره‌ســـته
ده وره ی  ‌كه ریاندا ، ده‌ســـته به ده‌سـته

ســـــــه‌ریان بۆ شـۆ ڕ كرد،له ژن وله پیاو!
له خــۆی بایی بوو ، كـــــــــه ری ناته واو

وای زانی بۆ ئه و هێنده له جۆشـــــــــــن
ئه لاڵێنه وه و خه ریك كڕنۆشـــــــــــــــــن

یه كێ بانگی كرد ، له و ناو جـــــــه ماته:
ناوی كـــه ر ،  كــــــاڵای پڕ به باڵاته !

ئه و هه مـــووه فیـــز و ئۆینه ت له چیه ؟
ئه و له نجه و لار و رۆینـــــــه ت له چیه ؟

قڕ و پۆز مه كه ، زۆر جێگای  شــــه رمه!
هی  باره كــــــه ته ، بازاڕت گـــــه رمه !!


سه قز•هه ژان بابامیری•5/1/1378

وه رگێڕاوی شیعرێكی لافۆنتین
شاعیرێكی گه وره ی فه ڕانسی.

 

 

 

کڵاشی دزراو

كڵاشی دزراو

دوو كڵاشـــم بوو لفی له م ســــــــه رزه مینه یدا نه بوو
گه ر حیسێبت كـــردبا، دوو بوو،به ڵام  یه كــــــــدانه بوو

ئه سپی ده شتی گەرمیان و ئاسكی سركی كێو و كه ژ
تێروچه شته ی گیاوگژی ئه م ده شت و كوێستانانه بوو

نام له كام ســـیروانی ئه شقا ئاوی خواردبۆوه كــــــه وا،
هه رگـــــــــــــیزا و ببڕاوببڕ ، به ینی له گـه ڵ ئاوا نه بوو

ده زووه كه‌ی هی شـــــاره زوور و ژێره‌كه ی هی نۆتشه
ره مزی وه سڵ و دابڕانی زێدی ئه م كــــــــــــوردانه بوو

گه رچی خۆ دۆمێك چنیبووی ،دوور له ســــنعاتێ به ڵام
كه وشـــــــــــــی وا قایم،له‌ئه ورووپا وو ئه مریكا نه بوو

داخه كه م!رۆژێ به رێكه وت،ئۆغـــــــــــرێكم كه‌وته به‌ر
ئۆغری چی؟هه ڵفریوام،خه ون بوو ،ئه فســــــــانه بوو

لێمیان گــــــــێڕایه وه بۆ كۆنگـــــــــــــــره ی* رێز گرتنێ
میهره جانی شـــــــــاعیرێكی،عــــــــارف و فه رزانه بوو

كۆنگره ی چی؟!هه روه كووكێشه له سه رلێفه‌ی مه‌لا*
(سێ_می_نار) ی بردنی كه وشــــــی منی دێوانه بوو!

ئه و كڵاشـــانه م له گه ڵ نووســــــراوه یه كدا بـــردبوو
داخه كه م !لای ئه هلی‌دڵ،ئه وباش بوو،ئه م چا نه بوو!

خــــــــۆزگه وو بریا نه بــــــریایه هه ژان !  لاقم وتی؛
پێم وت : ئه و رنده ی كه بردی ،ده ربه سی بریا نه بوو!!


*ئه م شێعره م  دوای سێمیناری رێز گرتن له مامۆستای كۆچكردوو        حه قیقی هۆنده وه .بانگ كرابووم وتار بخوێنمه وه،
هه ر چه ند وتاره كه م په سند كرابوو،نۆره كه م فه وتا،شه ویش بۆ خه و جێیان له میراوا بۆ ته رخان كردبووین،جووتێ كڵاشی تازه م
له پێدا بوو،له وتاره كه م جوانتر بوو ، دڵیان لێ چوو!! بردیان.

*داستانی لێفه كه ی مه لای مه زبوور.
   خه رمانانی حه فتاوچوار• سه قز• هه ژان بابامیری

نۆك ئەخۆی؟

  • نۆك ئەخۆی؟

  • وەرزێرێكی،رۆژێكی،به هاوینێكی ســـــــــوورا
  • ئەیڕوانی له لای جاڕێ،به ئاســـــویێكی دوورا
  • ئەوســـــــــــــاڵەكه نۆكێكی فراوانی ئەدووری
  • بۆ وەرزی درەو هه‌ڵپه بوو نەیمابوو ســەبووری
  • بەســــتبوویەوه ماوڵاخێكی،لەو لاوه كه‌مێـكی
  • بارهەڵگـــــــر و هاوڕێیەك و هه‌م هاودەمێـكی
  • خۆر بێ‌بەزەیی زۆرێكی زۆری له ســــه‌ری دا
  • هێزی لەشی كۆ بۆوه به جـــــــارێ له به‌ریدا
  • كێوچۆڵ و هه‌واگه‌رم وگییاسه‌وز و لەوەڕخۆش
  • ماكەر دڵی‌ئەرخایەن و وەستابوو بە بێ‌وۆش
  • ران ‌رێك و سكی تێر و كەفەڵ‌ پان و كلك قوڵ
  • خونچەی كەمی‌مابوو كه بپشكوێت و بكاگوڵ
  • شه‌یتانه له وه‌رزێره هه‌مــــوو رێیه‌كی گرتن
  • بولبول له حه‌زی گوڵ گه‌ییه راده‌یی مـــردن
  • خورپەی‌دڵی‌خۆی‌بیست‌و بەناچارێكی‌هەستا
  • چاوێكی له گوڵ‌خونچه‌ وو هۆزاری له دەستا
  • دڵداری‌كه‌ئێك‌خستن و پێك‌ شادی كه كردن
  • رایژ‌ەندن و لاواننی به هێنــــــــان و به بردن
  • ناكـــــــــاوێكی،پیاوێكی،له دوورێوه په‌یا بوو
  • گورج‌داچڵەكا،عەیب‌بووكەچون‌باسی‌حه‌یابوو
  • ویستی كه دەری‌بێنێ له زاری گوڵی زاری
  • هۆزاری، هەر ئه‌و كاته بڵیند كـــردییه زاری!
  • ئه‌مجار به هه‌وای ژه‌ندنی ئه‌ولانك وكه‌ژاوه
  • بۆوه‌ی كه نه‌ڵێن:كــــافره،ئیمانی نه‌ماوه
  • قیڕاندی،كه بیبیستێ‌ئه‌وی‌پیاوی‌چه‌واشه:
  • نۆكت‌ئه‌خوارد؟فێرەبی!بۆ ماڵی‌بەلاشه؟!
  • 6/9/1374 ئیسفه‌هان •هه‌ژان بابامیری
       

بیزا

  • جارێكیان ئیشتیایێكم كـــــــــــرد     

  • ئیشتیای ترشی شــــــــەنگەبیزا
  • له سـەقـــــــــــــز نەبوو به ناچار
  • پەرمام به دۆستـــــــــــــێ ئازیزا
  • كوتم :   بڵێی سـابڵاغ لێی بێ ؟
  • پێ‌كــــــــــــەنی ، لەو پەڕی فیزا
  • كوتی : مەڵبـەندی بــــــــــــیزایه
  • وەك چــــۆن پێ دەنێی به خیـزا
  • ویستم پووڵی بۆ بنێـــــــــــــــرم
  • دای به تەڵاق و هـــــــــــــەرگیزا
  • كوتم ناردت باشـــــــــــه،نەتنارد
  • لێتی دەبەم بورجـــــــــــــی پیزا
  • كه وای زانی ئیتر نەینـــــــــــارد
  • به ئەعســـــــــــــابمدا هەڵ‌میزا
  • بورجی پیــــــــزام نارده خزمەت
  • به بێ‌پاســــــــــپۆڕت و بێ ویزا
  • ئەوا مـــــن هــەر بێ‌ترشــیات و
  • ئەو له حـــــــــــــــــاڵێكی لەزیزا
  • ئێستا وەك قــافیه جــــــــــووتن
  • پیزا له قـــ............ێكی حیزا
  •                                               هەژان‌بابامیری•4/7/85