به‏نده‏ری هه‏نار و ئارامش

ئه‏م وێبلاگه تایبه‏ته به شیعره‏کانی هه‏ژانی بابامیری .

بیزا

  • جارێكیان ئیشتیایێكم كـــــــــــرد     

  • ئیشتیای ترشی شــــــــەنگەبیزا
  • له سـەقـــــــــــــز نەبوو به ناچار
  • پەرمام به دۆستـــــــــــــێ ئازیزا
  • كوتم :   بڵێی سـابڵاغ لێی بێ ؟
  • پێ‌كــــــــــــەنی ، لەو پەڕی فیزا
  • كوتی : مەڵبـەندی بــــــــــــیزایه
  • وەك چــــۆن پێ دەنێی به خیـزا
  • ویستم پووڵی بۆ بنێـــــــــــــــرم
  • دای به تەڵاق و هـــــــــــــەرگیزا
  • كوتم ناردت باشـــــــــــه،نەتنارد
  • لێتی دەبەم بورجـــــــــــــی پیزا
  • كه وای زانی ئیتر نەینـــــــــــارد
  • به ئەعســـــــــــــابمدا هەڵ‌میزا
  • بورجی پیــــــــزام نارده خزمەت
  • به بێ‌پاســــــــــپۆڕت و بێ ویزا
  • ئەوا مـــــن هــەر بێ‌ترشــیات و
  • ئەو له حـــــــــــــــــاڵێكی لەزیزا
  • ئێستا وەك قــافیه جــــــــــووتن
  • پیزا له قـــ............ێكی حیزا
  •                                               هەژان‌بابامیری•4/7/85 


کۆمێنت بێ‌ناو


دەستت خۆش بێ بابا میری
شیعرەکەت تەڕوتەمیـــــــزا
قافیەت هێندێک جار لەنگە
پێی دەوێ یەک دوو نەقیزا
پێشکەشت بێ بۆ ئەو شیعرەت
باقێک توور و تەڕەتیزا
ئەگەر تووریشت خۆش ناوی
دەستێک بەیبوون و گەزیزا


دواتر | په‌ڕه‌ 10 له‌ 10 | ‌پێشوو