كڵاشی دزراو
دوو كڵاشـــم بوو لفی له م ســــــــه رزه مینه یدا نه بوو
گه ر حیسێبت كـــردبا، دوو بوو،به ڵام یه كــــــــدانه بوو
ئه سپی ده شتی گەرمیان و ئاسكی سركی كێو و كه ژ
تێروچه شته ی گیاوگژی ئه م ده شت و كوێستانانه بوو
نام له كام ســـیروانی ئه شقا ئاوی خواردبۆوه كــــــه وا،
هه رگـــــــــــــیزا و ببڕاوببڕ ، به ینی له گـه ڵ ئاوا نه بوو
ده زووه كهی هی شـــــاره زوور و ژێرهكه ی هی نۆتشه
ره مزی وه سڵ و دابڕانی زێدی ئه م كــــــــــــوردانه بوو
گه رچی خۆ دۆمێك چنیبووی ،دوور له ســــنعاتێ به ڵام
كه وشـــــــــــــی وا قایم،لهئه ورووپا وو ئه مریكا نه بوو
داخه كه م!رۆژێ به رێكه وت،ئۆغـــــــــــرێكم كهوته بهر
ئۆغری چی؟هه ڵفریوام،خه ون بوو ،ئه فســــــــانه بوو
لێمیان گــــــــێڕایه وه بۆ كۆنگـــــــــــــــره ی* رێز گرتنێ
میهره جانی شـــــــــاعیرێكی،عــــــــارف و فه رزانه بوو
كۆنگره ی چی؟!هه روه كووكێشه له سه رلێفهی مهلا*
(سێ_می_نار) ی بردنی كه وشــــــی منی دێوانه بوو!
ئه و كڵاشـــانه م له گه ڵ نووســــــراوه یه كدا بـــردبوو
داخه كه م !لای ئه هلیدڵ،ئه وباش بوو،ئه م چا نه بوو!
خــــــــۆزگه وو بریا نه بــــــریایه هه ژان ! لاقم وتی؛
پێم وت : ئه و رنده ی كه بردی ،ده ربه سی بریا نه بوو!!
*ئه م شێعره م دوای سێمیناری رێز گرتن له مامۆستای كۆچكردوو حه قیقی هۆنده وه .بانگ كرابووم وتار بخوێنمه وه،
هه ر چه ند وتاره كه م په سند كرابوو،نۆره كه م فه وتا،شه ویش بۆ خه و جێیان له میراوا بۆ ته رخان كردبووین،جووتێ كڵاشی تازه م
له پێدا بوو،له وتاره كه م جوانتر بوو ، دڵیان لێ چوو!! بردیان.
*داستانی لێفه كه ی مه لای مه زبوور.
خه رمانانی حه فتاوچوار• سه قز• هه ژان بابامیری