وێنه و وتار:
کاتێ گه‌یشتینه شاری ره‌شت،یه‌که‌م جێگایه‌ک پرسیمان –ماڵی گه‌وره‌ی شار- ماڵی میرزا کووچک خانی جه‌نگه‌ڵی بوو. به‌و زاراوه تایبه‌تییه‌ی خۆیانه‌وه وتیان: "استادسرا، شماره 222، کاشی قدیم 15، تلفن: 0131 – 2250787 ". وتیان ئێستا ماڵه‌که‌ی میرزا، به ده‌ست بنکه‌یێکی توێژه‌وانییه‌وه‌یه، که به ژماره تاپۆی 154 له ساڵی 1380ی هه‌تاویدا دامه‌زراوه. حه‌وت که‌س له رۆشنبیرانی شاری ره‌شت ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م کاره. ئه‌و بنکه‌یه، له به‌سه‌رهاته‌کان و شێوه‌ی خه‌بات و هۆی نسکۆهێنان و شکسته‌کانی میرزا ئه‌کۆڵنه‌وه و کۆمه‌ڵێ وێنه‌و ئیسلاید و کتێب و گۆڤاری په‌یوه‌ندیداری تێدا ئاڕشیو کراوه. زۆر جاریش کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌ی تێدا ئه‌گرن. به کورتی، ماڵی میرزا بۆته بنکه‌یێکی رۆشنبیری.